(ڤیدیۆ) لووتکەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یاریی دواخراوی خولی نایابی ئینگلیزی و لووتکەی نێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەمشه‌و سێشەممە، یانەی چێڵسی لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” یاریی هەفتەی دواخراوی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا.

هیچکام لە دوو زەبەلاحەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەنجامی یارییەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

بۆرنمۆس 0-2 برایتۆن

لیدز یونایتد 2-1 نۆتینگهام فۆریست

لیستەر سیتی 1-2 ئەستۆن ڤێلا

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (43) و چووە پلەی هەشتەم، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی (39) خاڵ چووە پلەی (11).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) فرایبۆرگ، بایرن میونشنی لە جامی ئەڵمانیا کردە دەرەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤێ و ئینتەر لە نیوەی کۆتایی "کۆپا ئیتاڵیا" یەکسانبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share