سێنتکۆم: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دەست بە گفتوگۆ بکەن

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بە وردی چاودێری دۆخی حەلەب دەکەین و داوا دەکەین سەرجەم لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا)، سەبارەت بە دۆخی حەلەب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە وردی چاودێریی دۆخی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین، داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین لەو کارانە بەدووربن کە گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، “داواکارین بە نیازپاکییەوە بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا بگەڕێن بۆ کێشەکان، پاراستنی هاوڵاتییان بکرێتە ئەرکی لەپێشینە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share