ئایا پزیشکیان دەست لەکار دەکێشێتەوە؟

جێگری کاروباری جێبەجێکردن لە سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوبوونەتەوە.

محەمەد جەعفەر غەمپەنا، جێگری کاروباری جێبەجێکردن لە سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە بڵاوبوونەتەوە، بێ بنەمان و ناوبراو بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی.

وتیشی، ئێمە رووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر دەبینەوە، بەڵام پاشەکشە ناکەین، پزیشکیانیش لە پێگەی خۆیدا ماوەتەوە بۆ بەرژەوەندیی وڵات و گەلەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان…
Total
0
Share