لەبارەی ئەگەری بارانبارین روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەریی کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بارانبارین لە مانگی ئابدا حاڵەتێکی ئاساییە و لە ساڵەکانی دیکەدا چەندین جار حاڵەتی وا روویداوە، بۆ نموونە لە مانگدا لە ساڵی 2021 حەوت ملم باران باریوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی شێ یان هاتنی شێ لە ناوچەکانی دیکەوە، کاتێک لە چینە بەرزەکانی ئاسمان بەر بارستە هەوایەکی سارد دەکەوێت بارانبارینی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر روودەدات بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە فێنکترن”.

ئاشکراشیکرد، “بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین لە ناو شارەکاندا نییە، بەڵام ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و حاڵەتێکی ئاساییە”.

 

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە سوید بڕیارێک دەدات

بابەتی دواتر

ناو نووسین بۆ فەریزەی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share