تا ئێستا زانیوتە هەنگوینیش بەسەردەچێت؟.. چۆن تەنها بە زمانت دەزانیت هەنگوینەکەت تەواو سروشتییە؟

لەگەڵ سوودە زۆرەکانی هەنگوین، بەڵام زۆرێک هەمیشە ترسیان هەیە ئەو هەنگوینەی دەیکڕن سروشتی نەبێت و ماددەی دیکەی تێکەڵکرابێت.

تا ئێستا چەندین ئامۆژگاری و رێگای باو باسدەکرێت بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی هەنگوینێکی سروشتی لە هەنگوینی ساختە، هەندێک دەڵێن بە گەرمکردن تا سوتاندن دەردەکەوێت، هەندێک دانانی لە ساردکەرەوەدا بە پێوەرێکی دروست دادەنێن.

چەندین رێگەی دیکە کە هەندێک کەس خۆیان وەک شارەزا لە ناسینەوەی هەنگوینی سروشتی ناوەدەبەن و بە رێگای بۆنکردن یان شێوازی رۆکردن و رژانی هەنگوینەکەدا جیایدەکەنەوە.

بەڵام دیارە ئاسانترین ڕێگە بۆ دیاریکردنی کوالیتی هەنگوین ئەوەیە کە تام بکەیت.

هەمووان دەزانین کە هەستەوەرە وەرگرەکان لە پشتی زماندا هەن، بەهۆی ئەوەوە کاتێک کەوچکێک هەنگوین دەکەیتە دەمتەوە لە کۆتایی زمانتدا هەست بە سووتانێکی کەم و  گەرمییەک دەکەین هەروەها جۆرێک لە پێوەنوسان روودەدات، ئەگەر ئەمانە روویدا هەنگوینەکە تەواو سروشتییە.

ئیکاتێرینا بارانۆڤا، پزیشکێکی رووسییە، روونیکردەوە کە ناتوانرێت هەنگوین بۆ هەمیشە هەڵبگیرێت، وەک زۆر دەنگۆی لەسەرە کە دەڵێن هەنگوین بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و بەسەرناچیت، بەڵام ئەوە راست نییە و هەنگوینیش سوودە خۆراکییەکانی بەپێی کات لەدەستدەدات، چونکە ئەنزیم و پێکهاتە سودبەخشەکانی تێدایە بە تێپەڕبوونی کات تایبەتمەندی و چالاکییەکانی لەدەست دەدەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە باشترە هەنگوین لەگەڵ مۆمەکەی بخورێت، چونکە بەڕاستی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پووک، بەو پێیەی مۆمەکە مادەیەکی تێدایە کە کاریگەری ئەرێنیی لەسەر سیستەمی بەرگریی لەش هەیە.

لە کۆتاییدا هۆشداریدا لە پێویستیی هەڵگرتنی هەنگوین لەناو دەفری شووشەی تاریکدا، لە شوێنێکی تاریکدا کە پلەی گەرمی لە نێوان 5 بۆ 10 پلەی سەدیدا بێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەردەم دادگا جێگیركراون

بابەتی دواتر

دوو بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دەرچوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share