لە گوندێکی تورکیا دەنگ لە ژێر زەوییەوە دەبیسترێت و حکومەت لێکۆڵینەوە دەکات

دانیشتووانی گوندێکی تورکیا سکاڵا لە بوونی دەنگێک لە ژێر زەویی گوندەکەیانەوە دەکەن، کە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە، حکومەتی تورکیاش لێکۆڵینەوەی لێدەکات.

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردەوە، دانیشتووانی گوندی میداندارای سەر بە پارێزگای سەعەرد باسیان لەوەکردووە، دەنگێکی ترسناک لە ژێر زەویی گوندەکەیانەوە دێت، داوایان لە حکومەت کردووە پشکنینی مەیدانی بۆ ناوچەکەیان بکات.

ئیدارەی ڕووداوە لەناکاو و کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای پشکنینی مەیدانی لەو گوندە نەیانتوانیوە بگەنە سەرچاوەی ئەو دەنگە و تا ئێستا نازانن هۆکاری دەنگەکە چییە، چاودێریکردنی دەنگەکەش بەردەوام دەبێت.

ئەنجومەنی گوندەکە بەناوی دانیشتووانی ئەو گوندەوە داواکاریی پێشکەشکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەنگە، کە دانیشتووانەکەی باس لەوەدەکەن دەنگێک لە قوڵایی زەوییەکەیانەوە دێت و لەگەڵ دەنگەکەدا زەوییەکە دەلەرێتەوە ئەو دیاردەیەش ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامە و سەرجەم دانیشتووانەکەی هەستیان پێکردووە.

 

بابەتی پێشتر

فازڵ میرانی: عێراق شایه‌نى ئه‌وه‌ نییه‌ ناوبانگه‌كه‌ى ناشرین بڵاوبێته‌وه‌

بابەتی دواتر

هاتوچۆ هاوڵاتییان و شۆفێران لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share