لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دوكان-سلێمانی ژنێك گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەس برینداربوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكیی دوكان-سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا/ ئەڤەلۆن وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی رووداوەكەوە ژنێك گیانیلەدەستدا و دوو ژنی دیكەش برینداربوون، كە سەرجەمیان بە رەچەڵەك عەرەبن و پێدەچێت گەشتیار بن.