کەسێک دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی خەزووری دەکات و چوار کوژراو و بریندار هەن

گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، ئێوارەی دوێنێ، چووەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللـەی لێکردوون، چوار کەسی ئەو خێزانە بەهۆیەوە کوژران و برینداربوون، دواتریش گەنجەکە خۆی کوشتووە.

ئەو گەنجەی رۆژئاوای کوردستان تەمەنی 37 ساڵ بووە و کێشەی لەگەڵ ماڵی خەزووریدا هەبووە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا، ژنبرایەکی تەقەکەرەکە گیانیلەدەستداوە و خەزوور، خەسوو و خوشکێکی هاوژینەکەی بە سەختی برینداربوون.

هەر دوای رووداوەکە ئەو گەنجە تەقەی لە خۆی کردووە و خۆشی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share