عەلی عەلاق چەند بەڵێنێك بە هەرێمی كوردستان دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆبووەتەوە و چەند داواكارییەكی لە بارەی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەكردووە و بەڵێنیداوە جێبەجێیان بكات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی بانكی ناوەندیم كرد و لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆمانكرد لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە ماف و داخوازییەكانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد لەوانە:-
یەكەم / كێشەی خاوەندارانی 25 دیناری چاپی سویسری كە نزیكەی 30 ساڵە دووچاری زیانێكی دارایی گەورەبوون و هێشتا قەرەبوو نەكراونەتەوە.
دووەم/ دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانانی خاوەن بازرگانی بچووك و مامناوەند لە هەرێم هاوشێوەی شارەكانی ناوەند و باشوور.
سێیەم/كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی.
چوارەم/ دووبارەكردنەوەی لقەكانی بانكی رەشید و رافیدەین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەڵێت، “بۆ ئەم بابەتانە و چەند پرسێكیتری پەیوەست بە دراو و دارایی پارێزگاری بانكی ناوەندیی وێڕای هەڵوێستی ئەرێنی بەڵێنیدا كاری جددی لەسەربكەن و لەئایندەیەكی نزیكدا كار بۆ جێبەجێكردنی بكەن”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن

بابەتی دواتر

فەرەنسا دوو قاچاخچی کورد تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی کۆچبەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
Total
0
Share