بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی پارەی كارەبا دەرچوو

وەزارەتی كارەبا هاوشێوەی سلێمانی لێخۆشبوونی لە قەرزی كارەبای نیشتمانی بە رێژەی 15%ی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەركرد.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە نووسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی پارەی كارەبای نیشتمانی لەسەر هاوڵاتییان ئەمڕۆ بڕیاردرا، رێژەی لێخوشبوونی 15 ٪ پارێزگای هەولێر و دهۆك هاوشێوەی سلێمانی بگرێتەوە.

پێشتریش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێك داوایكرد لێخۆشبوون لە قەرزی پارەی كارەبای نیشتمانی لەسەر هاوڵاتییان درێژبكرێتەوە و دواتر رەزامەندی لەسەر داواكە درا.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی دوو مووچە لە بەغدادەوە

بابەتی دواتر

مەترسییەك روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share