پێرێز بەهۆی مەرجێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەر خەونی هالاند

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر دۆسیەی کڕینی ئێرلینگ هالاند، پێشوەختەش زانیویانە کەلێنێک لە گرێبەستە نوێیەکەیدا هەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیویەتی، ڕافائێلا پیمێنتای لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند مەرجێکی لە گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی جێگیر کردووە، بە هۆیەوە لە ساڵی 2024 نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی دەبێتە 200 ملیۆن یورۆ، لە ساڵی دواتریش (2025) بڕەکە بۆ 175 ملیۆن کەم دەبێتەوە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بەم مەرجەی زانیوە و هیچ هەوڵێکی بۆ زەبەلاحەکەی نەرویج نەداوە، چونکە بنزیمە لە تەمەنی 34 ساڵیدا باشترین ئاست پێشکەش دەکات، تاوەکو ساڵی 2024 تەمەنی دەبێتە 36 ساڵ و کاریگەری نامێنێت.

لەو ساڵەدا هالاند تەمەنی دەبێتە 23 ساڵ و ساتێکی مێژوویی دەبێت بۆ یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید، نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی لەبەردەم پێرێز و هاوکارانی هیچ کێشەیەک دروست ناکات.

بابەتی پێشتر

ئامانجی سەردانی شاندەكەی سوپای عێراق بۆ مەخمور ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

چارەسەری چەوریی جگەر ئاسانە ئەگەر شێوازی ژیانت بگۆڕیت! چۆن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share