بانكی ناوەندیی ھەرێم/سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەن بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هیچ بڕە پارەیەك بەناوی مووچەی فەرمانبەران یاخود پارەی گەنمی جووتیاران راستەوخۆ لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی باسكراوە ھیچ پەیوەندییەكی بەبانكی ناوەندیی ھەرێم / سلێمانیەوە نییە”.
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە چەند پەیج و دەزگایەكی راگەیاندن هەواڵێك دەربارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەربە پارێزگای كەركوك بڵاوكراوەتەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لە بەغدادەوە بۆ بانكی ناوەندیی ھەرێم سلێمانی گواستووەتەوە، بۆ رای گشتی و سەرجەم راگەیاندنەكانی رووندەكەینەوە ھیچ بڕە پارەیەك بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جووتیاران راستەوخۆ لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی نەھاتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی باسكراوە ھیچ پەیوەندییەكی بە بانكی ناوەندیی ھەرێم / سلێمانییەوە نییە.