لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە میكانیزمێكی نوێ پەیڕەودەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم مانگەوە بەغداد لەبری سولفە، مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەكات و دەشڵێت، ناكۆكی لەسەر دۆسیەی نەوت نابێتە هۆی راگرتنی بەشە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم مانگەوە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت لەبری سولفە، مووچە و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەكرێت.

راشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجە ئەگەر ناكۆكییەك لەسەر پرسی نەوتی هەرێم دروستبوو، كاریگەری لەسەر راگرتنی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم نابێت و مووچە و بودجە راناگیرێت، بەڵكو لیژنەیەك پێكدەهێندرێت لە ماوەی 15 رۆژدا كێشەكان چارەسەردەكەن.

جەختیكردەوە، بەپێی یاسای بودجە هەرێم دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بكات ئەوەی باسی لێوەدەكرێت گوایە كەمتر لەو بڕە رادەستی بەغداد دەكرێت كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەبێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتريی سلێمانی بەسەردەكاتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی كەركوك درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share