وەزارەتی كار دەنگۆی هەندێك لە سایت و بڵاوكراوەكان سەبارەت بە سزادانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رەتدەكاتەوە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەداخەوە چەند پەیج و سایتێک وایان بڵاوکردۆتەوە کە سەرۆکی حکومەت سزای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکی نیە.
دەشڵێت، كوێستان محەمەد وەزیری كار بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پشوودایە، کە مۆڵەتەکەی تەواوبوو دەگەڕێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی.