لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر-پیرمام، ئاگر لە رێستۆرانت و کافتریایەک کەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر-پیرمام، ئاگر لە رێستۆرانت و کافتریایەک کەوتەوە”.
وتیشی، “تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”.
باسی لەوەشکرد، “بەشێکی زۆری رێستۆرانتەکە بە تەختە دروستکراوە ئەوەش وایکردووە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات، تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی نەزاندراوە”.