نەوت و کانزاکانی هەولێر: هەرکەسێک مامەڵە بە کارتی سووتەمەنییەکەیەوە بکات کارتەکەی لەکاردەخرێت

نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداریی دەدات، هەرکەسێک مامەڵە بە کارتی سووتەمەنییەکەیەوە بکات کارتەکەی لەکاردەخرێت و لە وەرگرتنی سووتەمەنی بێبەش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، کڕین، فرۆشتن و بەکرێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی قەدەغەیە، هەرکەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات، کارتەکەی لەکاردەخرێت و و بۆی کارا ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو سزایانە، لە داهاتووش بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی سووتەمەنی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share