پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری سەیرانگای گۆڵێی لە قەزای پێنجوێن بۆردومان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كێڵگەیەكی نزیك لە سەیرانگای گۆڵێی لە سنووری شارۆچكەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردووە.
لە بۆردومانەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و بۆمبەكە لە زەوییەكی كشتوكاڵیدا كەوتووەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.