وەزیری دارایی هەڵوەشاندەوەی هەزاران سیستمی هەژماری بانكی راگەیاند

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەزاران هەژماری بانكیيان هەڵوەشاندووەتەوە بە تایبەت ئەو هەژمارانەی كە هیچ بڕە پارەیەكیان لەسەر نەبووە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راسپاردە ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە بۆ ئەوەی كار بە سیستمی ئۆتۆماتیكی لە بانكەكان بكرێن بە پشتبەستن بەو سیستمەش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتەكان ئامادەبكرێن.

وەزیری دارایی ئاشكراشیكرد، كە هەزاران هەژماری بانكی خاڵی لە باڵانسیان هەڵوەشاندووەتەوە و هەروەها وەزارەتی دارایی كارمەندەكانی بۆ خولی ڕاهێنان دەنێرێتە دەرەوە تا لەسەر كاركردن بە سیستمی ئۆتۆماتیكی زانیارییان هەبێت.

بابەتی پێشتر

رۆژێكی پشوو لە خوێندنگەكان لادەبرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بڕیارێكی نوێی دەركرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوادەكات چاوخشاندنەوە بكرێت بە چۆنیەتی ئەژماركردنی سوود لەسەر ئەو قەرزەی بە هاوڵاتییان دەدرێت. میدیای رەسمیی…
Total
0
Share