لە سێ پارێزگا حكومەت بەدوایەوە بوو لە كەركوك خۆی كردبوو بە عەمید

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، “تۆمەتبارێك لە كەركوك دەستگیركراوە كە خۆی بە عەمید ناساندووە و چەندین بەڵگەنامەی ساختە و تۆماری دەنگی پێبووە.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “مەفرەزەكانی كاروباری ناوخۆ لە پارێزگای كەركوك، تۆمەتبارێكیان لە شاری كەركوك دەستگیركردووە كە خۆی وەك عەمیدی وەزارەتی ناوخۆ بە خەڵك ناساندووە.”

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو تۆمەتبارە لە ژێر ناو و پلەی عەمید-دا، فێڵی لە هاوڵاتییان كردووە و لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە بەڵگەنامەی ساختە و تۆماری دەنگی و تابلۆی ئۆتۆمبیل و پۆشاكی سەربازی بە پلەی عەمید.

ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە لە پارێزگاكانی بەغداد، بابل و دیالە لەلایەن دادگاوە داواكراوە و هێزە ئەمنییەكان بەدوایەوە بوون.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، “مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە”. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا…
Total
0
Share