وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە بڕیاریاندابێت مانگانە بڕە پارەیەکی دیاریکراو بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان بفرۆشن.

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، “لە چەند میدیا و پێگەیەک دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بڕیارماندابێت مانگانە بڕی هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییانی ئاسایی بفرۆشینەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە
“.

هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “هەتا دەرکردنی ئەم روونکردنەوەیەک هیچ بڕیارێک نییە لەو بارەیەوە گەر لە داهاتوودا هەر بڕیارێک بدرێت لە رێگەی میدیا فەرمییەکانەوە بڵاویدەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

دێمبلی بە کێشەوە چووە پاریسەوە

بابەتی دواتر

ئەم ژنە بەهۆی ریشە درێژەکەیەوە ناوی چووە کتێبی گینز-ەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی رووی لە دابەزین کردەوە. لە ئێستادا بەهای 100…
Total
0
Share