دێمبلی بە کێشەوە چووە پاریسەوە

عوسمان دێمبلی لە بەیاننامەکەیدا سوپاسی هاندەرانی نەکردووە و یانەى بەرشلۆنەش وشەى (سوپاس، سەرکەوتووبیت)ی لابردووە.

دێمبلی بە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریسەوە کردووە کە لەو پارەیە تەنها 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ بەرشلۆنە دەبێت.

پاش ئیمزاکردنی گرێبەستەکە دێمبلی بە پێگەى فەرمی پاریس سانجێرمانی وت: سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە پڕۆژەکەیان پێشکەش کردم و منیش بە دڵم بوو بۆیە بەپەیوەندی کردنم بەپاریسەوە رازی بوم.

وتیشی: خولی ئەڵمانیا زیاتر جەستەیی بوو، ئیسپانیاش تەکتیکی، فەرەنسا خولێکی جەستەییە و هەندێ یانەى تەکتیکی بەهێزیشی تێدایە

دێمبلێ ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو بە پەرۆشە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ پاریسدا بەخێراترین شێوە و دەیەوێت بەزوترین کات یاریی بکات.

دێمبلی دەڵێت تا هەفتەى ڕابردوو لەگەڵ بەرشلۆنە لە ڕاهێناندا بوم و ئێستا بۆ یاریکردن ئامادەم.

بابەتی پێشتر

بەکتریایەک شکست بە بڕیارێکی بەریتانیا دژ بە پەنابەران دەهێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share