گۆڕان: پارەمان لە پارتی وەرنەگرتووە

پاش ئەوەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “بزوتنەوەی گۆڕان مانگانە بڕە پارەیەك لە پارتی وەردەگرێت”، ئەو بزوتنەوەیە زانیاری لەوجۆرە ڕەتدەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕای گشتیی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە.”

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 7ی نیسان، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی 13 خاڵی ئاڕاستەی بزوتنەوەكەی كرد، لە یەكێك لە خاڵەكان پرسیاری كردووە، “250 هەزار دۆلاری مانگانە لەسەر چ بنەمایەک لە پارتی وەردەگرن؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، دووسبەی عێراق دەستدەکاتەوە بە کۆکردنەوەی داهات و پێشبینیدەکەین کە هاتنی مووچەی مانگی تەمموزی…
Total
0
Share