ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بانگێشتی هەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، “ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەخرێتە دەنگدانەوە”.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزیری ناوخۆ و دارایی بانگهێشت دەکرێن و بەشێوەی زارەکی پرسیاریان ئاڕاستە دەکرێت.