داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی 5-8-2023 تا 11-8-2023، بڕی 13 ملیار و 543 ملیۆن و 493 هەزار و 671 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 9 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی دوو ملیار دینار بەشێوەی چەكە و 1 ملیار و 709 ملیۆن دیناریش مقاصەیە.
سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانە كە داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهاتەکەی بڕی 13 ملیار و 543 ملیۆن و 493 هەزار و 671 دینار بووە كە 9 ملیار و 919 ملیۆن و 795 هەزار و 371 دیناری واتە 73% نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و 913 ملیۆن و 997 هەزار و 100 دینار، واتە 14% بەشێوەی چەكە و بڕی 1 ملیار و 709 ملیۆن و 701 هەزار و 200 دینار، واتە %13 مقاصەیە.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.