لە قەزای پێنجوێن بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە كەسێك گیانیلەدەستدا.
نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ هەینی تەرمی كەسێكیان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان دوای پشكنین و كاری پێویست بە وتەی شایەتحاڵەكان لە چیایەك لە پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیەی گەرمكی قەزای پێنجوێن خەریكی هەنگ بوون و بۆ هەنگوین گەڕاون، بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوە و زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەكان كەسەكە گیانیلەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارمەندانی فریاكەوتن كاری پێویستیان بۆ كردووە و كاری پزیشكی دادی لە نەخۆشخانە بۆ كراوە و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دوو پشك و مار هاتووەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان و كاری پێویستیان بۆ كراوە.
نەخۆشخانەكە داوا لە هەنگەوانان و برا جووتیارەكان و شاخەوانان دەكات بە وریایی مامەڵە بكەن و لەكاتی روودانی هەر حاڵەتێكی پێوەدان بە زوویی بیگەیەننە نزیكترین نەخۆشخانە.