تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وەزارەتەکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند “تا رۆژی سێیەمی مانگی (ذی الحجة)، دامەزراوە تەندروستییەکان 120 قەستەرە و 11 نەشتەرگەریی دڵیان بۆ حاجییان ئەنجامداوە”.

لە ناو ئەو ئامارانەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە ئەوە هاتووە، هەزار و 730 حاجی گواستراونەتەوە بۆ چاودێریی چڕ، بەشی فریاکەوتن 19 هەزار و 219 نەخۆشیان وەرگرتووە، هەروەها سێ هەزار و 515 نەخۆش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: دەکرێت ئێستاش کۆرۆنا کاریگەریی جیاواز لەسەر تەندروستیی جیهان دروستبکات

لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات دانبنێن بەسەرجەم ئەو ڤاکسینانەی ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیی لەسەر…
زیاتر ببینە

ئەرمینیا هێزی ژنان دەنێرێتە قەرەباغ و ئامانجی توركیا لە جەنگ دەخاتەڕوو

ئەرتسرۆن هوفهانیسیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “بەتالیۆنێكی ژنانیان پێكهێناوە و ئەندامانی دەخوازن بچنە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ لە…
Total
0
Share