وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە پێشبرکێی باشترین هەنگوینی ساڵ لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی، هەنگوینی کوردستان بوو بە باشترین و پلەی یەکەمی تۆمارکرد.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، “لە میانی بەرێوەچوونی شانزەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی هەنگەوانانی ئاسیا ،لە وڵاتی سعودیە، پێشبرکێی باشترین هەنگوینی ساڵ لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی بەرێوەچوو، خۆشبەختانە جارێکی دیکە هەنگوینی کوردستان بوو بە باشترین و پلەی یەکەمی تۆمار کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ یەکەمی ئاسیا لە پێشبرکێ هەنگوینی شانە هەنگەوان فەرهەنگ حسێن بەکر لەهەولێر دەستنیشان کراوە”.
ساڵی 2009 بۆ یەکەم جار هەنگوینی کوردستان لە پاریسی فەرەنسا چووە نێو پێشبرکێی باشترین هەنگوینی وڵاتان و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.