ژمارەیەک لە فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی عێراقی مانگرتنیان راگەیاند

لە بەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک لە فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی عێراقی مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان پەکیانکەوت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “لەبەرامبەر زیادنەکردنی شایستە داراییەکانیاندا زۆرینیە فڕۆکەوانەکانی سەر بە هێڵی ئاسمانی عێراقی مانگرتنیان راگەیاندووە و ئامادەنین دەست بە کارکردن بکەنەوە”.

ئاشکراشیانکرد، “بەهۆی ئەو مانگرتنەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پەکیان کەوتووە”.

 

بابەتی پێشتر

هەنگوینی کوردستان باشترین هەنگوینی ئاسیا و وڵاتە عەرەبییەکانە

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share