قائیمقامیەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 120 هەزار پەنجەماسی خرایە دەریاچەی دوكانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاند، لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ نۆژەنكردنەوەی هۆبەی پەنجەماسیی دوكان.
جێی ئاماژە بۆكردنە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان ھەستاوە بە دابینكردنی ئەم ژمارە پەنجەماسییە و وەك هەنگاوێك بۆ زیاتركردنی سامانی ماسی لە ئاوی دوكاندا.