وەزارەتی پەروەردە: 6 ملیار دینار بۆ دروستكردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن تەرخاندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی شەش ملیار دینار بۆ دروستكردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن بۆ خوێندنگەكان لە هەرێمی كوردستاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕیاردرا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی شەش ملیار دینار بۆ دروستكردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن بۆ خوێندنگەكان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی چوار ساڵدا 452 ژووری نوێی خوێندن دروستكراوە و ئەو تەرخانكردنە نوێیە لە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی ژێرخانی پەروەردەییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share