بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.
لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عێراق دەكەینەوە و هەموو هەوڵێكیشمان لەو پێناوەدایە و تێكەڵكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكان مایەی قبووڵ نییە و دەبێت دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان، ئەركی لەپێشینەمان بێت و هەمووان لەو پێناوەدا هەوڵبدەن.