شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و رێكخستنەوەی پاركی ئازادی بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بایەخی زیاتر بە سروشت و سەوزایی شاری سلێمانی دەدرێت و لە ئێستادا هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و رێكخستنەوە ی پاركی ئازادی بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەڵمەتێ نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنەوە ی پاركی ئازادی بەردەوامە و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بایەخی زیاتر دەدات بە سروشت و سەوزایی شاری سلێمانی هەروەها پارك و باخچەكان جوانتر دەكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی پاركی ئازادی هەڵسان بە هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و خاوێنكردنەوە و گرنگی درا بەنۆژەنكردنەوەی شۆستەكان و ڕاكێشانی بۆریی پلاستیك وە ئامادەكردنی بۆ قیركردن و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

كاتی بڵاوكردنەوەی خشتەی دووەمی مووچەی مانگی 6 راگەیەندرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share