راپۆرتێكی ئەمریكی: فڕۆكە F16 عێراقییەكان كێشەیان تیایە

مووشەكی (ئەی ئی ئێم 7 سپارۆ)ی ئەمریكی كە لەلایەن فڕۆكەی F16كانی عێراقەوە بەكاردەهێنرێت كێشەیان لە “سیستمی ئاراستەكردن” هەیە، وەك ئەوەی تۆڕی فۆربسی ئەمریكی ئاشكرایكردووە.

تۆڕەكە دەشڵێت، هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكە پێویستیان بە جێگرەوەی خێرا هەیە، كە زامن بێت بۆ بەردەوامیی عێراق لە پشتبەستن بەو شەڕكەرە ئەمریكییانە.

روونیشیكردووەتەوە، مووشەكی سپارۆ كە خاوەن رادارێكی كاریگەرە و مەودا مامناوەندی تایبەتی شەڕی ئاسمانییە “بە خاڵێكی نیگەرانیی گەورە دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی ئەو سیستمی ئاراستەكردنی بەكاریدەهێنێت پەكیكەوتووە و پێویستی بە پارچەی یەدەگ و چاككردنەوەیە كە لە عێراق بەردەست نییە”.

تۆڕەكە دووپاتیشیدەكاتەوە، واشنتن پێویستە جێگرەوەی خێرای ئەم مووشەكانە پێشكەش بكات، بۆ زامنكردنی پشتبەستنی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق بە فڕۆكەی F16 كە لەئێستادا بە بڕبڕەی پشتی هێزە ئاسمانییەكەی دادەنرێت.

پێشنیاریشیكردووە، ئیدارەی ئەمریكا مووشەكی (ئەی ئی ئێم 120 ئەمرام) بداتە عێراق وەك مووشەكێكی پێشكەوتووی جێگرەوەی گونجاوی مووشەكە پەككەوتووەكانی ئێستا.

بەپێی فۆربس، عێراق بەمدواییە تاوتوێی گۆڕینی فڕۆكە ئەمریكییەكەی بە فڕۆكەی رافاڵی دروستكراوی فەرەنسا كردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارێكی نوێی لەبارەی بەنزینەوە دەركرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكان مایەی قبووڵ نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در و عامری كۆبوونه‌وه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا…
Total
0
Share