بەهۆی نووقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە 41 کەس خنکان

لە کەناراوەکانی ئیتالیا بەلەمێکی کۆچەبەران نووقمبوو 41 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، بەلەمەکە لە کەناراوەکانی دورگەی لامپێدوسای – ئەنسا نوقم بووە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنسا، بە پشتبەستن بە هەژماری ئەو کەسانەی کە تازە گەیشتوونەتە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا 41 کۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەکەوە گیانیان لەدەستدا.

ئەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، چوار کەس کە لە کەشتی نوقمبوون ڕزگاریان بووە، بە فریاگوزاریەکانیان وتووە کە ئەوان لە بەلەمێکدا بوون کە ٤٥ کەسی هەڵگرتبوو، کە سێ منداڵیان تێدایە.

بەپێی ئەو کەسانەی کە لە بەلەمەکەدا لە مردن ڕزگاریان بووە، بەلەمەکە بەیانی پێنجشەممە لە بەندەری سفاکسی تونسەوە بەڕێکەوتووە، کە شوێنێکە کۆچبەران رووی تێدەکەن کە دەیانەوێت بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بەلەمەکە وەرگەڕاوە و نوقم بووە، هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەغداد 58 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێم کرد

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share