تەنها 12 كۆچبەری بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان ڕزگاركراون

ناوەندی هەواڵگریی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە بڵاوكردەوە، كە ئەمشەو لە كەناراوەكانی یۆنان بەلەمەكەیان نوقم بوو.

فیدراسیۆنی پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک دوورگەی ڤۆلیگاندرۆس-ی یۆنانی بەلەمێکی كۆچبەران ژێرئاوکەوت، دواتر هەڵمەتی ڕزگارکردنیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دەستیپێکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی فیدراسیۆنی پەنابەران، تا ئێستا تەنها 12 كۆچبەری بەلەمە نوقمبووەكە ڕزگارکراون.

دەشڵێت، بەرپرسانی دوورگەکە ڕایانگەیاندووە، هۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەرەكەیەوە بووە و بەپێی لێدوانی دوو كۆچبەری ڕزگاركراو، ژمارەیان 50 كۆچبەر بووە.

فیدراسیۆنەكە دووپاتیشیكردەوە، هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.

پێشتر وا بڵاوكرابووەوە، بەلەمەكە 70 كۆچبەری تێدابووە و زۆربەیان كوردن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، پاسەوانی دەریاوانیی یۆنان ڕایگەیاندووە، پێدەچێت كۆچبەرە ڕزگاركراوەكان خەڵكی عێراق بن.

بابەتی پێشتر

ئامارەکانی 2021 لەبارەی مردن و ئاوارەبوونی منداڵانی سوریا مەترسیدارن

بابەتی دواتر

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی گەسی بامبۆ-ی لە شەقامی سالم…
Total
0
Share