سزای 10 ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەرپرسێكی كەركوك-دا سەپێندرا

بەهۆی بەرتیل وەرگرتنەوە بەرپرسی هۆبەی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی كەركوك، بە 10 ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردن سزا درا.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك بە شێوەی ئامادەنەبوو، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر، هەنا عەبدولكەریم بەیاتی، بەرپرسی هۆبەی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی كەركوك سەپاند.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەو سزایەشدا پێبژاردنی دارایی بە گوێرەی بەندەكانی بڕیاری 160ی دووەم/1 ساڵی 1983، بە تۆمەتی ورگرتنی بەرتیل بۆ جێبەجێكرنی مامەڵەی هاووڵاتیان بە پێچەوانەی یاسا و رێنوێنییەكان سەپێندرا.

دەستەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، پیشتریش دادگا سزای زیندانیكردنی چوار ساڵی بەسەر ئەو بەرپرسەی كەركوك سەپاندووە ئەوەش بە تۆمەتی دەستكاری مامەڵەی هاووڵاتیان و سەرەنجام بەپێی هەردوو بڕیارەكە فەرمانی دەستگیركردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵكەكانی هەنا عەبدولكەریم بەیاتی دەرچووە و گەشتكردنیشی لێقەدەغەكراوە و ئەو كەسانەشی زەرەرمەندبوون بەهۆی كارە نایاسایەكانییەوە دەتوانن سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share