10 ئامێری پێوانی فشار بە 524 ملیۆن دینار كڕدراون و بەكارنەهێنراون تا خراپبوون

گەندەڵییەكی تری كەرتی تەندروستی ئاشكرابوو، 10 ئامێر و پارچەكانیان بە 524 ملیۆن دینار كڕدراون، بەڵام بەكارنەهێنراون تا خراپبوون.

دەستەی دەستپاكیی عێراق گەندەڵییەكەی ئاشكراكردووە و دەڵێت، گەندەڵییەكە لە فەرمانگەی تەندروستیی واست كراوە، 10 ئامێری پزیشكیی تایبەت بە پێوانەكردنی فشاری شلەی مێشك بە 450 ملیۆن دینار كڕدراون لەگەڵ 50 پارچەی ئەو ئامێرانە كە هەر پارچەیەك نرخەكەی هەزار دۆلار بووە و لە ئێرلەندا كڕدراون.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاندووە، ئامێرەكان لە كۆگادا دانراون و بەكارنەهێنراون، تەنانەت ڕاهێنان بە كارمەندەكان نەكراوە لەسەر بەكارهێنانیان تا ماوەیان بەسەرچووە و خراپبوون و بە كەڵكی بەكارهێنان نەماون.

دەستەی دەستپاكی گەندەڵییەكی تری كەرتی تەندروستیی ئاشكراكردووە و دەڵێت، 50 ملیۆن دینار دراوە بە لیژنەیەكی نەخۆشخانەی گشتیی دیوانییە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی بەشێكی نەخۆشخانەكە، بەڵام كارەكە جێبەجێنەكراوە و پارەكە بەهەدەردراوە.

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ماکدۆناڵد 850 لقی لە ڕوسیا دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share