ڕێكخراوی پاڵپشتی شاری كفری بۆ پەرەپێدان رایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی تایبەتمەندی نووسینگەی بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گەیشتنە بەنداوی باوەشاسوار و میحوەری قەرەتەپە بە مەبەستی چۆڵكردنی بەنداوەكە و ڕادەست كردنیان بە لایەنی پەیوەندیدار.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆ چۆڵكردنی هەردوو بیناكە واژووكران و چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەیان بۆ وەك ئەوەش كرد، رێكخەرانی مانگرتووانی كفری دەستخۆشی لەو هەنگاوە كردارییانەی سەرۆكی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن و گەشبینین بە كرداریكردنی بەڵێنەكان.