لەمەودوا شۆفێران سیستمی فێنككەرەوە بەكارنەهێنن سزادەدرێن

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێك بۆ لەمەودوا شۆفێرانی هێڵەكانی گواستنەوەی دەرەوەی شار دەبێت سیستمی فێنككەرەوە لە وەرزی هاویندا بۆ سەرنشینەكان بەكاربهێنن و بە پێچەوانەوە پابەندنەبن سزادەدرێن.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەبێت ئۆتۆمبێلی سەرجەم هێڵەكانی دەرەوەی شار كاتێك سەرنشین دەگوازنەوە سیستمی فێنككەرەوە كارپێبكەن و ئەو بڕیارەش ساڵانە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە جێبەجێدەكرێت تا وەكو 20ی تشرینی یەكەم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر شۆفێران پێوەی پابەندنەبن ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەكان یان سەندیكاكان و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و سزادەدرێن.

ئاشكراشیكرد، زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هێڵی دەرەوەی شارن لە وەزارەتی گواستنەوەوە نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ كراوە كە رەزامەندیيان بۆ وەرگیراوە بە هەڵواسینی پەردە لەبەرامبەر كاركردن بە سیستمی فێنككەرەوەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share