شاندێكی سەربازیی عێراق لە ئەمریكایە و بەرپرسێكی پێنتاگۆن ئامانجەكەی ئاشكرادەكات.
بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، گفتوگۆكانی ئەمریكا و عێراق كە بڕیارە لە وەزارەتەكەیان بەڕێوەبچێت تایبەت دەبێت بە هەماهەنگیی ئەمنیی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات، ئایندەی بوونی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق و جۆرەكەی لە دەرەوەی چێوەی رووبەڕووبوونەوەی داعش.
كەناڵی ئەلحوڕە لە زاری بەرپرسەكەوە روونیشیكردەوە، گفتوگۆكان دوو رۆژ بەردەوام دەبن.
پێشتر میدیای فەرمیی عیراق لە زاری یەحیا رەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، شاندەكە بە سەرۆكایەتی سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجامداوە.
ئەوەشی وت، شاندەكە بانگێشتی فەرمی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە پێگەیشتووە.