ئاسایشی سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری لە قەزای بازیان دەستگیرکرد کە چەند جۆرێک لەو ماددە هۆشبەرانەی پێبووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەناوی “ی. ع. ح” لە قەزای بازیان لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تۆمەتبار هەریەکە لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک و شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.