ئۆکسفۆرد لەبارەی ڤاکسینەکەیەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا لەبارەی ڤاکسینەکەیەوە ڕایگەیاندووە، ڤاکسینەکەیان کاریگەری باش و تەواوی لەسەر کەسانی بەتەمەن نیشانداوە.

 

ناوەندەکە ئەمڕۆ 19 ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، “لە قۆناغێکی دیکەی تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە کە ڤاکسینەکەمان لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵدایە کاریگەری ئەرێنی نیشانداوە”.

 

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر 560 کەسی بەتەمەن ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە بەرگری لەشی بەشداربوان بەرامبەر ڤایرۆسەکە بەهێزبووە و توانیویەتی پارێزگاریان لێبکات..

 

ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی قۆناغێکی دیکەی تاقیکردنەوەی ماوە و چاوەڕێ دەکرێت وەک قۆناغەکانی پێشوو ڤاکسینەکە لاشەی مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بپارێزێت.

 

لە ئێستادا ئەو وڵاتانەی کە دۆزینەوەی ڤاکسینیان ڕاگەیاندووە، ڕوسیا و ئەمریکا (بە هاوبەشی لەگەڵ ئەڵمنیا) و بەریتانیان، لەگەڵ دەیان لێکۆڵینەوەی دیکەی جیهانی بۆ گەیشتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا.

 

ڕوسیا وابڵاویکردووەتەوە کە ڤاکسینێکی بەناوی سپۆتنیک دروستکردووە و کاریگەری ئەرێنی بەسەر جەستەی مرۆڤەوە جێهیشتووە، لەگەڵ ئەوە لە ئەمریکا هەریەک لە کۆمپانیاکانی فایزەر+ بیۆنتیک، مۆدێرنا سەرکەوتنی ڤاکسینەکەیان ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

بابەتی دواتر

پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share