هەندێک خووی سادەی رۆژانەمان کە دەبنەهۆی بەهەدەردانی پارەکانمان

هەندێک خووی رۆژانە و ئاسایی هەن کە پێمانوایە هیچ کاریگەرییان لەسەر داهاتمان نییە، لەکاتێکدا هەر ئەوانەن دەبنەهۆی بەهەدەردانی بڕێکی زۆر لە پارەکانمان و دەشتوانین بە ئاسانی دەستبەرداریان ببین.

پێگەی gobankingrates هەندێک لەو خووانە دەخاتەڕوو  کە پارەکانمانی پێ بەفیڕۆ دەدەین، کە لەلایەن پسپۆڕی دارایی دەیڤ رامسی ئاماژەی پێکراوە.

دیارترین ئەو خووانە..

  • کڕینی شتومەکێک کە تەنها یەکجار بەکاریدەهێنیت، وەک خاولی کاغەزی و ئاوی کانزایی، ئەو شارەزایە پێشنیار دەکات کە شتومەکێک بکڕین بتوانین چەند جارێک بەکاریانبهێنین، وەک خاولی دەستی یان شوشەی ئاو کە بتوانین جارێکی دیکە ئاوی تێدا بخۆینەوە.
  • رۆژانە خواردن لە دەرەوە، لەکاتێکدا خواردن لە ماڵەوە ئامادە دەکەیت زۆر هەرزانتر لەسەرت دەکەوێت، دەیڤ رامسی پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێشوەختە ژەمەکانتان ئامادە بکەن و رۆژی دواتریش ئەو بەشەی خواردنەکانتان کە ماوەتەوە بیخۆن.
  • خواردنەوەی قاوە بەشێوەی رۆژانە لەکاتێکدا دەچیتە سەر کار یان دەگەڕێیتەوە، لە قاوەخانە و شوێنەکانی دەرەوە، لەکاتێکدا دەتوانیت لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت و بیخۆیتەوە.
  • کڕینی هەندێک کەرەستە و کاڵ کە تەنها بەشێکی کەمی بەکاردەهێنیت و ئەوەی دیکەی فڕێدەدەیت، پێشنیار دەکرێت بۆ چەند رۆژێک تەنها ئەو شتانە بکڕیت کە پێویستت پێیانە بەو بڕەی کە پێویستتە.
  • کڕینی کەرەستەکان تەنها لەبەرئەوەی بێزاریت، پێشنیار دەکات ئەپەکانی کڕێن و فرۆشتن لەناو مۆبایلەکەتدا بسڕیتەوە و ئەو پێگانەی کە لەلاتن بیانسڕیتەوە بۆئەوەی سەرنجت رانەکێشێت و تەنها لەکاتی پێویستیدا شتەکان بکڕیت.
بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد

بابەتی دواتر

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان بە نیو تۆن لەو ماددانەوە دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share