لێدانێکی قورس..مانچستەر یونایتد (270) ملیۆنی لەدەستدا

یەکێک لە سپۆنسەرە سەرەکییەکانی مانچستەر یونایتد گرێبەستەکەی کۆتایی پێدەهێنێت، بەو هۆیەوە یانە ئینگلیزییەکە داهاتێکی زۆر لەدەستدەدات.

کێشە دارایی و وەرزشییە بەردەوامەکانی مانچستەر یونایتد، لە بازاڕی دراوەکاندا کاریگەریی لەسەر پشکەکانیان دروستکردووە، لەلایەکی دیکەوە کێشەکانیان لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دابەزینی ئاستی پێکهاتەکە وایکردووە کۆمپانیای (Team Viewer) لە سپۆنسەریکردنیان بکشێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، گرێبەستی نێوان کۆمپانیا ئەڵمانیەکە و یونایتد بۆ پێنج وەرز بووە، بەڵام کۆمپانیاکە بە ڕێککەوتن گرێبەستەکەی کۆتایی پێهێناوە.

بەهۆی ئەم بڕیارەی (Team Viewer)وە ئیدارەی “ڕێد دێڤلز” بڕی 270 ملیۆن یورۆ داهات لەدەستدەدات، ناچاریشیان دەکات لە ماوەیەکی کورتدا بەدوای سپۆنسەرێکی نوێدا بگەڕێن.

هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پلانەکانی ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر دەبێت، ڕەنگە نەتوانن یاریزانی نوێ دابین بکەن، مەگەر ناچاردەبن دەست بۆ ڕێگەچارەی بازرگانیی دیکە ببەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل گەنجێك لە خەبات كوژرا

بابەتی دواتر

لێدوانێکی مباپێ گڕ بەردەداتە ئەرجەنتینیەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share