كۆمسیۆن وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییەكانی درێژكردەوە

جارێكی دیكە وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە درێژكراوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بڕیاریدا وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییەكان تا سبەی دووشەممە درێژبكرێتەوە.

دوا وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییەكان یەكشەممەی رابردوو 30ی تەمموز بوو، بەڵام دواتر ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەكەی بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئاب درێژكردەوە.

تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە كە بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو لە پارێزگاكانی عێراق، جگە لە شارەكانی هەرێم، بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنەكە لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەدەچێت، تائێستا لەنێوان لایەنە كوردییەكاندا تەنها هاوپەیمانی لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعیی كوردستاندا لە سنووری كەركوك راگەیەندراوە.

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری خستووەتەڕوو

بابەتی دواتر

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share