چەند ئۆفەرێكی نوێ بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست راگەیەندرا

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە كارمەندانی تەندروستی و هاوكات چەند ئۆفەرێكی نوێ بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست رادەگەیەنێت.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەشێك لە كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی لەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ كۆمپانیاكە كراوە ئۆتۆمبێلیان بە قیست كڕیوە و ژمارەیەكی دیكەش مامەڵە دەكەن كە سوودمەندببن.

راشیگەیاند، هەر كارمەندێكی تەندروستی ئۆتۆمبێلەكە بە كاش بكڕێت بڕی هەزار دۆلار داشكاندنی بۆ دەكرێت و تابلۆكەش كە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك هەزار و 100 دۆلارە و بۆ ئۆتۆمبێلی بەرز هەزار و 400 دۆلارە لەسەر كۆمپانیاكەیە و شەش ساڵ یاخود 200 هەزار كیلۆمەتر گەرەنتی كێشەی تێكچوونی گێر و مەكینە و كارەبایی لەگەڵدایە.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بە شێوەی قیست ئۆتۆمبێلەكە بكڕن 40%ی پێشەكی دەدرێت و ئەوەی دیكەی بە قیستی سێ ساڵ دەدرێتەوە و بەهەمان شێوە تابلۆ لەسەر كۆمپانیاكەیە و داشكاندنەكە و گەرەنتی ئۆتۆمبێلەكە دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.…
زیاتر ببینە

شاندێكی عێراقی گەیشتە هەڵەبجە… دوایین ڕاپۆرت لەبارەی بەپارێزگابوون ئامادەدەكەن

شاندێكی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاكان گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە ئامادەدەكەن. پەیامنێرمان…
Total
0
Share