لە ماوەی یەک مانگدا ئوردن نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی عێراقی هاوردەکردووە

لە مانگی تەمموزی رابردوودا ئوردن 334 هەزار و 844 بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردەی وڵاتەکەی کردووە کە نرخی هەر بەرمیلێکی بە 64.05 دۆلار بووە.

میدیاکانی ئوردن بڵاویانکردەوە، لە مانگی تەمموزی رابردوودا وڵاتەکەیان  334 هەزار و 844 بەرمیل نەوتی عێراقی هاوردەکردووە کە بە تێکڕا رۆژانە 11 هەزار بەرمیل بووە بە بەهای 64.05 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لە مانگی ئایار و حوزەیرانی رابردوو بڕی نەوتی عەمبارکراوی عێراق کە لە کێڵگەی نەوتی کەرکووکەوە هەناردەکرابوون، 556.062 هەزار بەرمیل بووە.

هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتەی عێراق بۆ ئوردن لە چێوەی رێکەوتنێکی هەردوو وڵاتدایە، کە رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی ئوردن هەناردەبکرێت، بە شێوەیەک نرخی هەر بەرمیلێک 16 دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان.

 

بابەتی پێشتر

پلەدارێكی پێشمەرگە لە هەولێر كوژرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share