نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و كه‌مترین نرخى خۆی له‌ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ى ڕابردوودا تۆماركرد.

به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نرخى نه‌وت به‌ ڕێژه‌ى %2.89 دابه‌زی و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت به‌ 78.89 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ 75.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌ڕێژه‌ى %3.1 دابه‌زی.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە لە ئەوروپا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و دابه‌زینه‌ى نرخى نه‌وت كه‌مترین ئاستییەتی لە سەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا.

بابەتی پێشتر

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەژاری و بێکاری ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی توشبوون بە فۆبیا چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
17
Share