هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

سبەی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی دەڵێت، “هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن”.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەكانییەوە لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی دەستپێدەكات تا كاتژمێر 10:30خولەكی بەیانی و بۆ ماوەی یەك هەفتە تاقیكردنەوەكانیان ئەنجامدەدرێن.
راشیگەیاند، رۆژانە مامۆستایان و سەرپەرشتیاران پرسیارەكان پێشتر وەردەگرن و دەگەیەنرێتە خوێندنگەكان و هێڵەكانی ئینتەرنێتیش رادەگیرێن.

بەپێی زانیارییەكان، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر 6 بۆ 8ی بەیانی رادەگیرێن.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
Total
0
Share