كاركردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی بەردەوامن لە كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پڕۆژەكە بەشێوازێكی ئەندازیاری و بە نوێترین ئامێر و تەكنەلۆژیای سەردەم لەلایەن دوو تیمی پسپۆڕەوە كاری تێدادەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بودجەی پڕۆژەكە 187 ملیۆن و 828 هەزار دینارە كە وەزارەتی دارایی لە 22ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە دەربڕیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share